سوننه‌كانی عێراق هۆشداری به‌ حکوومه‌تی عێراق ده‌ده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سوننه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 هۆشداری به‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌ده‌ن و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ هاوكاریی نوێنه‌رانی كورد و په‌رله‌مانتاره‌ ناڕازییه‌كانی شیعه‌، ڕێگری له‌ په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ و بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش ده‌كه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غاده‌ شمه‌ری په‌رله‌مانتاری سوننه‌ و نوێنه‌ری پارێزگای ئه‌نبار له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "تاوه‌كوو ئێستا حكوومه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی تێبینیی داواكارییه‌كانی سوننه‌ی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ و به‌نیازیشه‌ پرۆژه‌كه‌ وه‌ک خۆی به ‌بێ ده‌ستكاری كردن تێپه‌ڕێندرێت.

ناوبراو وتیشی: وه‌ک په‌رله‌مانتارانی سوننه‌ سوورین له‌سه‌ر جێگیر كردنی تێبینییه‌كانمان له‌ناو پرۆژه‌یاسای بوودجه ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و ئه‌و نوێنه‌ره‌ شیعانه‌ی كه‌ تێبینییان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ هه‌یه‌ ڕێكکه‌وتن ده‌كه‌ین و ڕێگه‌ ناده‌ین ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن ته‌واو ببێت و یاساكه‌ به‌و هه‌موو تێبینییانه‌ تێپه‌ڕێندرێت.

شایانی باسه‌؛ گرنگترین داواكارییه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه‌ ته‌رخان كردنی بوودجه‌ی تایبه‌ت‌ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌كانه كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ وێران كراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9970

Your Comment

You are replying to: .
captcha