کوردپرێس:
له هەفدەیەمین ساڵیادی مورافه‌عه مێژووییه‌كه‌ی جه‌لال تاڵەبانی-دا له ئه‌نجوومه‌نی حوكم، بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان كردووه و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له ئێستا و داهاتووشدا ده‌بینه ئه‌و قه‌ڵغانه‌ی كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان ده‌پارێزێت.
ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر مورافه‌عه مێژووییه‌كه‌ی تۆ بۆ كه‌ركوك تێده‌په‌ڕێت و ئێمه‌ش به شانازییه‌وه یادی ئه‌و ڕۆژه مێژووییه ده‌كه‌ینه‌وه. یادی هه‌وڵی به‌رده‌وام و خه‌باتی بێكۆتایی تۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ كورد و كوردستان.
دەقی پەیامەکەی باڤڵ تاڵەبانی:
له یادی ئه‌و رۆژه مێژوویی و پڕ له شانازییه‌دا په‌یمانی خۆم دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌میشه هه‌ڵگری په‌یام و ڕێبازی تۆ ده‌بین. هه‌ڵگری خه‌می نه‌ته‌وه و زمان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بین.. مێژووی دره‌وشاوه و پڕ له سه‌روه‌ری تۆ ده‌كه‌ینه سه‌رمه‌شقی خۆمان و به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین.
ده‌مه‌وێت له‌م رۆژه‌دا جه‌خت بكه‌مه‌وه كه هیچ سازشێك له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوك ناكه‌ین، بۆ مێژوو ده‌یسه‌لمێنین كه ئێمه‌ین خه‌می كه‌ركوك-مان له‌سه‌ر شانه و هه‌موو هه‌وڵێكیشمان له رابردوودا بۆ پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه و له داهاتووشدا ده‌بینه ئه‌و قه‌ڵغانه‌ی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ده‌پارێزێت.
بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
Your Comment