قوتابیێکی کوردستانی جانتایێک پڕ لە زێڕ بە خاوەندەکەی دەداتەوە

بەشی کوردستان- بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پروەردەی کوردستان ڕایگەیاند: قوتابییێکی دێولانی جانتایێک کە زێڕ و زیوی لێبووە دەدۆزێتەوە و ڕادەستی خاوەندەکەی دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلیڕەزا مەنتەشلوو وتی: شیلان ئەکبەری قوتابیی دێولانی لە سەفەرێکدا بۆ شاری قوروە جانتایێک دەدۆزێتەوە کە هەندێکی زۆر زێڕی لێبووە کە بایەخەکەی 300 ملیۆن ڕیاڵ دەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو قوتابییە لە ماوەی مانەوەی خۆی و بنەماڵەی لە شاری قوروەدا بە دوای خاوەنی جانتاکەدا دەگەڕا بەڵام نەیانتوانی خاوەنەکەی بدۆزنەوە بەو بۆنەوە ژمارەی مۆبایلی خۆیان بە دراوسێکان دەدەن و داوایان لێدەکەن ئەگەی کەسێک بۆ جانتاکە گەڕا ژمارەکەی پێبدەن، لە کۆتاییدا پاش ماوەیێک خاوەنی جانتاکە کە مامۆستایێکی خانەنشینکراو بوو، دەچێتە ماڵی ئەو کچە و ئەمانەتەکەی خۆی وەردەگرێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9959

Your Comment

You are replying to: .
captcha