بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلیڕەزا مەنتەشلوو وتی: شیلان ئەکبەری قوتابیی دێولانی لە سەفەرێکدا بۆ شاری قوروە جانتایێک دەدۆزێتەوە کە هەندێکی زۆر زێڕی لێبووە کە بایەخەکەی 300 ملیۆن ڕیاڵ دەبوو.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو قوتابییە لە ماوەی مانەوەی خۆی و بنەماڵەی لە شاری قوروەدا بە دوای خاوەنی جانتاکەدا دەگەڕا بەڵام نەیانتوانی خاوەنەکەی بدۆزنەوە بەو بۆنەوە ژمارەی مۆبایلی خۆیان بە دراوسێکان دەدەن و داوایان لێدەکەن ئەگەی کەسێک بۆ جانتاکە گەڕا ژمارەکەی پێبدەن، لە کۆتاییدا پاش ماوەیێک خاوەنی جانتاکە کە مامۆستایێکی خانەنشینکراو بوو، دەچێتە ماڵی ئەو کچە و ئەمانەتەکەی خۆی وەردەگرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment