ئاوڕ له‌ 2 ملیۆن تۆن ڕووخاوه‌ی ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان بدرێته‌وه‌

به‌شی کرماشان- به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای به‌کارهێنانه‌وه‌ی زبڵی کرماشان باس له‌وه‌ ده‌کات لانی که‌م 2 ملیۆن تۆن زه‌بڵ و ئارۆخه‌ به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ کۆ بووه‌ته‌وه‌ و ده‌بێ ئاوڕی لێبدرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هایده‌ شیرزادی له‌م باره‌وه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ ئه‌و ڕێژه‌ زبڵ و ڕووخاوه‌یه‌ بیری لێ نه‌کرێته‌وه‌ ده‌بێته‌ قه‌یران و هه‌ر ئێستاش هه‌ندێک کێشه‌ی بۆ خه‌ڵکی سه‌رپێڵ دروست کردوووه‌.

ناوبراو ده‌ڵێت له‌ کرماشاندا سایتێکی به‌کارهێنانه‌وه‌ی زبڵ چێکرا به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وه‌ هێشتا چالاک نییه‌ و ئێمه‌ پێشنیارمان ئه‌وه‌یه‌ هێڵێک له‌ دوو هێڵی ئه‌و سایته‌ تایبه‌ت بۆ سه‌رپێڵ به‌کار بێت و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وێ بگوازرێته‌وه‌.

شیرزادی بڕوای وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووخاوه‌یه‌ ببرێته‌ ناو خولی به‌کارهێنانه‌وه‌ هه‌م کێشه‌ی زبڵ نامێنێت و هه‌م ئه‌و که‌رسته‌یه‌ی به‌رهه‌م دێت بۆ چێ کردنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌ به‌که‌ڵک دێت. ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئێستا که‌رسته‌ی بیناسازی به‌ نرخێکی زۆره‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای به‌کارهێنانه‌وه‌ی زبڵی پارێزگای کرماشان ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ له‌م باره‌وه‌ یارمه‌تی و ئاسانکاریی دام و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان و به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی پارێزگا زۆر گرینگه‌ و هۆشداری دا: دێپۆی ڕووخاوه‌ و زبڵ هه‌م ته‌پ و تۆزی هه‌یه‌ و هه‌م بارانیش لێی بدات ده‌بێته‌ شوێنی ژیانی ده‌عبایێک به‌ ناوی "ساڵک"ه‌ و نه‌خۆشیی زۆری به‌دواوه‌ دێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9955

Your Comment

You are replying to: .
captcha