YPG‌ ئاماری كوژرا و برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كانی مانگی دیسێمبێری 2017 بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG‌) ئاماری كوژرا و برینداره‌كانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی مانگی دیسێمبێری ساڵی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی YPG‌ ڕای گه‌یاندوووه‌: له‌و مانگه‌دا 775 چه‌كداری داعش و 25 سه‌ربازی سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک له‌و وڵاته‌ كوژراون و 60 شه‌رڤانی YPG‌ و YPJ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

ناوبراو ڕوونیشی كردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كانی سوپای توركیا و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و كۆبانێ به‌رده‌وام بوووه‌ و له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیادا 25 سه‌ربازی توركیا و چه‌كدارانی ئۆپوزسیونی نزیک له‌ توركیا كوژران و 33 چه‌كدار و سه‌رباز بریندار بووون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی YPG‌ له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌شی كردوووه‌ به‌وه‌ی له‌و شه‌ڕانه‌دا حه‌وت شه‌ڕڤان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و هه‌شت شه‌رڤانیش بریندار بوون."

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لولی جه‌زیره‌ له‌ دێره‌زور نۆ گوند له‌ ده‌ستی داعش كونترۆڵ كراون و له‌و شه‌ڕه‌دا 775 چه‌كداری داعش كوژراون و چوار ئۆتومبێلی بۆمبرێژ كراو ته‌قێنراونه‌ته‌ و پێنج ئۆتومبێلی دوشكه‌هه‌ڵگری داعش تێکشكێنراوه‌.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو له‌ شه‌ڕی له‌ ناوچه‌ی دێره‌زور له‌ رۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات، 37 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌روه‌ها دوای ڕزگار كردنی شاری ڕه‌ققه‌ له‌ ده‌ستی داعش له‌ پرۆسه‌ی پاك كردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ پاشماوه‌كانی داعش له‌ مین و بۆمبی چێنراو، 11 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج شه‌ڕڤانیش له‌ ناوچه‌ی عامودا و دێریک و تربه‌سپیه‌ و ته‌بقه‌ له‌ كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان شه‌هید بوون.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9942

Your Comment

You are replying to: .
captcha