وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان قبووڵ بكات

به‌شی ئێران/کوردی- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕای ده‌گه‌یێنێت: ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان قبووڵ بكات و ئاسته‌نگ نه‌خاته‌ به‌رده‌م رێگه‌دان به‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵک، وه‌زیری ناوخۆی ئێرانیش ده‌ڵێت، به‌رپه‌رچی ئه‌وانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئاسوده‌ییی خه‌ڵک تێک ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی موته‌هه‌ری جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران ڕای گه‌یاندوووه‌: "ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان قبووڵ بكات و ئاسته‌نگ نه‌خاته‌ به‌رده‌م رێگه‌دان به‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵک".

هه‌روه‌ها تیشكی خستۆ‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كولتووری خۆپیشاندان له‌ ئێران جێگیر نه‌بوووه‌ و دوای ماوه‌یێكی كه‌م خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی خۆیان ده‌رچووون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌: رێگه‌ به‌ خۆپیشاندان ده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی دژی ده‌ستووری ئێران و رێساكانی ئیسلام نه‌بێت و چه‌كی تیادا به‌كار نه‌هێنرێت، به‌ پێویستیشی زانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌رفه‌تی گونجاو بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ شێوه‌یێكی مه‌ده‌نیانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ر ببڕن.

لای خۆیشیه‌وه‌ عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێران پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و كه‌شه‌ "ئاژاوه‌گێڕی"یه‌ی ماوه‌یێكه‌ له‌ ناوخۆی ئێران دروست بوووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ نییه‌.

ناوبراو وتیشی: "به‌رپه‌رچی ئه‌وانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئاسوده‌ییی خه‌ڵک تێک ده‌ده‌ن، حكوومه‌ت، په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، بۆ هێنانه‌دی داواكارییه‌كانی خه‌ڵک ئاماده‌ی هه‌نگاونانن".

سه‌رچاوه‌: ئیسنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9934

Your Comment

You are replying to: .
captcha