کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵگری عێراقی لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردوەتەوە، لە رێگەی بەدواداچوونی چەکدارانی داعش و جووڵەکانیان و چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگریەکان لە ماوەی یەک مانگدا مەفرەزەکانی هەواڵگری و دژە تیرۆر توانیویانە 24 داواکراو لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن.
لە بەیاننامەکەدا روونیشکراوەتەوە، داواکراوەکان سەبە رێکخراوی داعشن و لە کەرتەکانی ئەنبار و فەلوجەی ئەو رێکخراوە کاریان کردووە.
بەپێی بەیاننامەکە، پرۆسەی دەستگیرکردنەکان لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئەنبار ئەنجام دراون و وتەی داواکراوان وەرگیراوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment