بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە لێدوانێکیدا بۆ درەو میدیا، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پشکی هەرێمەوە، مستەفا کازمی داوای لە لیژنەی دارایی کردووە تەبەنی ئەو دەقە بکەن کە لە رەشنووسی پرۆژەی بودجەدا لەلایەن حکوومەتەوە نێردراوە.
ئەو دەقەی کە حکوومەتی مستەفا کازمی لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی 2021ی عێراقدا لەبارەی پشکی هەرێمەوە ناردویەتی بۆ پەرلەمان، داوا دەکات هەرێم مانگانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەکان بۆ بەغداد بگێڕێتەوە لەبەرامبەر 14 ترلیۆن دینار پشکی هەرێم لە بوودجەدا بۆ هەموو ساڵەکە، لایەنە شیعەکان بەم دەقە رازی نین و داوا دەکەن هەرێم هەموو نەوتەکەی رادەست بکات، ئەمەش کێشەی دروست کردووە.
هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، کازمی داوای کردووە بە نەفەسی سیاسی بیر لە چارەسەر لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکەنەوە، بەڵکوو وەکوو چوارچێوەی دەوڵەت کێشەکە چارەسەر بکەن.
کازمی وتوویەتی: "ناکرێت بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی حکوومەتی هەرێمەوە خەڵک بێ مووچە و برسی بکرێت.. خەڵک هەن نایانەوێت هەرێم و بەغداد بگەنە رێککەوتن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment