به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری دیپلۆماتیا که له حه‌وزه‌ی وڵاتانی بالتیکدا بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌ڵمه‌تی سیاسیی کورده‌کان له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی شی ده‌کاته‌وه و ده‌نووسێت: پێچه‌وانه‌ی ڕای هه‌ندێک که‌س، کورده‌کان بۆ جیابوونه‌وه ڕیفراندۆمیان نه‌کرد به‌ڵکوو به سه‌رکردایه‌تیی بارزانی هه‌وڵیان دا له ڕێگای گشتپرسییه‌وه کارتی گوشاری خۆیان له به‌رانبه‌ر به‌غدا به‌هێزتر بکه‌ن تا وه‌کوو له گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌کاری بهێنن.
له‌و وتاره‌دا تیشکیش خراوه‌ته سه‌ر لێکه‌وته‌کانی ڕیفراندۆم و نووسراوه زۆرینه‌ی لێکه‌وته‌کان به هۆی ڕاجیاوازی و ناکۆکیی نێوماڵی کورد بوو، هه‌ر بۆیه‌ش کورد باجی قورسی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی دا.
هیله هانسۆ نووسه‌ری وتاره‌که‌ی گۆڤاری دیپلۆماتیا ئاماژه‌ی به خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیش کردوووه و ده‌ڵێت دیاره کورد له باری سیاسییه‌وه یه‌کڕیز نییه هه‌ر به هۆی ئه‌و ناکۆکییه سیاسییانه‌وه نه‌یانتوانیوه ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆیان بپارێزن.
ناوبراو له وتاره‌که‌دا جه‌ختی کردۆته‌وه هه‌رێمی کوردستان به کێشمه‌کێشمی نێوخۆوه گرفتار بوووه و ئه‌و ناکۆکییانه‌ش هه‌موو ڕۆژێک زیاتر ده‌بن. مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه. جارێکی تر کێشه‌ی نێوماڵی کورد ده‌بێته له‌مپه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان.
نووسه‌ری وتاره‌که باسی پێگه‌ی جوگرافیاییی کورده‌کانیش ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و کێشه‌یه و ناکۆکیی کورده‌کان له نێوخۆیاندا کاریگه‌ر بوووه له بێ ئه‌نجام بوونی هه‌وڵی کورد بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
ناوبراو له ئه‌نجامی پوخته‌ی وتاره‌که‌یدا ده‌نووسێت: ڕاسته کوردی عێراق پاش گۆڕانکاریی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ربه‌خۆ بوون و گه‌یشتن به خولیاکانی نزیک بۆته‌وه به‌ڵام وێده‌چێت کێشه‌ی نێوماڵی کورد و ململانێی ده‌سه‌ڵات ڕێگه نه‌دات کورد بگاته ئه‌و ئاواته‌ی خۆی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment