به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ره‌بیعی، وه‌زیری کاری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی شاری بانه وتی: به‌هۆی گرینگیی سنووره‌کانه‌وه، سه‌رۆک کۆماری ئێران دژایه‌تیی به‌رده‌وام بوونی داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌کانی کردوووه و ڕای‌گه‌یاندوووه ده‌بێ تاوه‌کوو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌روازه‌کان بکرێنه‌وه.
شایانی باسه؛ له 14ی ئۆکتۆبری 2017وه، ده‌روازه سنوورییه‌کانی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کوردستانی ئێران به بڕیاری حکوومه‌تی ئێران داخران. یه‌کشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕای‌گه‌یاند بڕیاری کردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کان دراوه و که‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردن به‌ڵام دوای 12 رۆژ بڕیاره‌که جێبه‌جێ نه‌کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment