مه‌سعوود بارزانی ده‌ستی نییه‌ له‌ دامه‌زراندنی هه‌رێمی قه‌ندیل

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان باس له‌ هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک ئامانج و ده‌ستی شاراوه‌ له‌ پشت دامه‌زراندنی هه‌رێمی قه‌ندیله‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه‌دا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی نوێ له‌ باکووری عێراق له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ به‌ پاڵپشتیی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بوووه‌ و ئامانج و ئه‌نگێزه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌.

ناوبراو زیادی کرد: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ته‌داخولی نه‌کردوووه‌ چوونکه‌ پێوه‌ندیی پارتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ ده‌مێکه‌ تووشی کێشه‌ بووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئێسکه‌نده‌ر وه‌تووت ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشتر له‌ لێدوانێکدا مه‌سعوود بارزانیی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کردبوو که‌ له‌ دامه‌زراندنی هه‌رێمی قه‌ندیلدا ده‌ستی هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9818

Your Comment

You are replying to: .
captcha