که‌یهان که‌لهوڕ له بواری ئاوازدانان بۆ میۆزیکی ده‌قی فیلمیشدا چالاکه و و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش چالاکیی هه‌یه وه‌ک "ئهرادڵ له ئه‌رزنجان، شوجاعه‌ت حسێن خان له هیند، یۆیۆما له چین، ژائۆ ژیپینگ، عالیم قاسمۆف له کۆماری ئازه‌ربایجان، برۆکلین ڕایدر له ئه‌مریکا، ئۆرکێسترای فیلارمۆنیک له نیۆیۆرک، کوارتت کۆنووس و گرووپی ئامێره باییه‌کان له هیند، کهلهوڕیان کردۆته‌وه هونه‌رمه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تی.
له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نیوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی مه‌زنی به‌ده‌ست هێناوه و له یۆنسکۆش ئامێره‌که‌ی وه‌ک ئامێری جیهانی تۆمار کراوه.
که‌یهان که‌لهوڕ له ساڵی 1964ی زایینی، له بنه‌ماڵه‌یێکی کورد و "شائاباد"ی کرماشان له‌دایک بووه. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه به شێوه‌ی ئازاد چووه‌ته بواری فێربوونی میۆزیکهوه. له ته‌مه‌نی ١٢ ساڵیدا به شێوه‌ی تایبه‌تی ده‌ستی به مۆسیقا کردوووه و له ١٣ ساڵیدا له‌گه‌ڵ ئورکێسترای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی کرماشان ده‌ستی به کار و چالاکی کردوووه.
که‌ڵهوڕ له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵییه‌وه له ئیتالیا نیشته‌جێ بوووه و پاشان به مه‌به‌ستی درێژه‌دانی خوێندن رووی کرده که‌نه‌دا و له بواری ئاوازدانه‌ری له زانکۆی کارلتۆن ئۆتاوا خوێندنی ته‌واو کرد.
که‌مانچه، ئامێری تایبه‌تی و ته‌نبوور و سێ‌تار، ئامێری دووه‌می "که‌یهان که‌لهوڕ"ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment