بەپێی هەواڵی کوردپرێس بڵاڤگەی "مجتمع الثقافی المصری" بە فەرمی مافی وەرگێڕانی کتێبی "ئەوین، ڕەنج و بەڕوو" بەرهەمی ڕەزا مەوزوونی بۆ سەر زمانی عەرەبی دەکڕێت کە کتێبێکە تایبەت بە مێرمنداڵان.
ئەو بڵاڤگەیە هەروەها نۆ بەرهەمی دیکەی ئەو شاعیر و نووسەرە کرماشانییەی داوا کردوووە و ئامادەیە مافی وەرگێڕانەکەیان بۆ سەر زمانی عەرەبی بکڕێت.
بەڕێوەبەری بڵاڤگەکە پێشتر لە پێشانگای نێونەتەوەییی کتێبی تاران گفتوگۆی لە سەر کڕینی مافی وەرگێڕانی ئەو بەرهەمانەی مەوزوونی کردبوو و ئێستاش ئەو شاعیر و نووسەرە کرماشانییە هەر بەو مەبەستە سەردانی میسری کردوووە.
ڕەزا مەوزوونی شاعیر و نووسەر و توێژەری کرماشانی بەڕێوەبەری ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵانی کرماشانە و چەندین بەرهەمی شێعر و چیرۆکی بڵاو کردۆتەوە ئێستاش گرێبەستێکی لەگەڵ بڵاڤگەی "مجتمع الثقافی المصری" واژۆ کردوووە بۆ وەرگێڕانی بەرهەمەکانی بە زمانی عەرەبی.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment