به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارام شێخ محه‌مه‌د مه‌رجه‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی خستۆته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه حکوومه‌تی عێراق داوای ڕاده‌ست کردنی خاڵه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌کات.
به وته‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د مه‌رجه‌کانی دیکه‌ی به‌غدا بۆ گفتوگۆ ڕاده‌ست کردنی ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و پاک‌کردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌خۆرانه له ناوی بندیواره‌کان، له به‌رامبه‌ر ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم.
له دوای پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم له ٢٥ی سێپتێمبێری ڕابردوو، ھه‌رێمی کوردستان داوای دانووستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌کات به‌ڵام به‌غدا بۆ گفتوگۆ ئاماده نییه.
شایانی باسه؛ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌ری ساڵی نوێ گه‌ڕێکی دانووستانه‌کان له نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان ده‌ست پێ‌بکات.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment