ڕه‌سووڵ خزری، نوێنه‌ری پیرانشار و سه‌رده‌شت له په‌رله‌مان به ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه بۆ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: به هه‌وڵ و گفتوگۆوه ئه‌نجام دراوه‌کانه‌وه بڕیاره که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه/ 7ی به‌فرانبار دوکتۆر ڕه‌بیعی وه‌زیری کار، دوکتۆر پاک سرشت جێگری وه‌زیر و سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له به‌رپرسانی وڵاتی و پارێزگایی سه‌ردانی شاره‌کانی پیرانشار و سه‌رده‌شت بکه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: کردنه‌وه‌ی فازی یه‌کی بینای به‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی و دیاری کردنی شوێنی دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕیی ته‌ئمین ئیجتماعیی پیرانشار و ڕه‌وتی دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمین ئیجتماعیی سه‌رده‌شت ئامانجی سه‌فه‌ری وه‌زیری کار بۆ شاره‌کانی پیرانشار و سه‌رده‌شت ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment