سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا: حه‌سانه‌ی یاسایی ته‌نها به‌وانه ده‌درێت دژی کووده‌تاچییه‌کان شه‌ڕیان کردوووه
بینالی یڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌باره‌ت به مشتومڕه‌کانی په‌یوه‌ست به پێدانی حه‌سانه‌ی یاسایی به هه‌ندێک له هاووڵاتییان له ماوه‌ی کووده‌تای بێئاکامی تورکیا ڕایگه‌یاند: "ئه‌م حوکمه گومانێکی تێدا نییه و ئه‌و دڵنیایییه‌ی دا حه‌سانه‌ی یاسایی ته‌نها به‌وانه ده‌درێت شه‌وی کووده‌تا و سه‌رله‌به‌یانیی پاش ئه‌و ڕووداوه دژی کووده‌تاچییان شه‌ڕیان کرد. ئامانجی ئه‌و یاسایه پشتیوانی کردن له‌و هاووڵاتییانه‌یه که ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ژیانی خۆیانیان خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له سه‌رکه‌وتنی کووده‌تا و ڕووداوه‌کانی پاش ئه‌وه بکه‌ن."
ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئه‌ورووپا داوای له تورکیا کرد هه‌موو ڕۆژنامه‌وانه زیندانی کراوه‌کان ئازاد بکات
پاش درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانی کردنی فه‌رمانبه‌رانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، نوێنه‌ری ئازادیی ڕاگه‌یێنه‌ریی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئه‌ورووپا نیگه‌رانی له دۆخی ئازادیی ڕاگه‌یێنه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕین له تورکیا ده‌ربڕی و داوای له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته کرد هه‌موو ڕۆژنامه‌وانه زیندانی کراوه‌کان ئازاد بکات و واز له ده‌ستگیر کردنیان بهێنێت.
ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رۆکی CHP به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن حوکمی 10 ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا
دادگه‌یێکی ئه‌سته‌نبۆڵ ڕاوێژکارێکی پێشووی که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)ی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و "ئه‌ندام بوون له ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی چه‌کدار" به تاوانبار ناسی و حوکمی 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بۆ ده‌رکرد.
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که: سیاسه‌تی جلوبه‌رگی تایبه‌تی زیندان له‌گه‌ڵ خۆڕاگریی زیندانیان شکست ده‌خوات
مسته‌فا کاراسۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) کاردانه‌وه‌ی به بڕیاری حکوومه‌تی تورکیا پیشان دا سه‌باره‌ت به ناچار کردنی زیندانیانی سیاسی بۆ له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی تایبه‌تی زیندان و ڕایگه‌یاند: زیندانیانی سیاسیی تورکیا له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ده‌وه‌ستنه‌وه و ئه‌و سیاسه‌ته به‌ره‌وڕووی شکست ده‌بێته‌وه.
سوپای تورکیا: 7 هێزی PKK له هێرشێکی ئاسمانی له باکووری عێراقدا کوژران
ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا ڕایگه‌یاند: له هێرشێکی ئاسمانی له باکووری عێراق دژی بنکه و بارگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان 7 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه کوژران.
به‌یاننامه‌ی په‌که‌که: 15 هێزی سوپای تورکیا له جۆله‌مێرگ کوژران
ناوه‌ندی پێوه‌ندی و بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (HPG)، باڵی سه‌ربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌ڵێت: له پێکدادانه‌کانی ڕۆژی ڕابردووی ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جۆله‌مێرگ 15 هێزی سوپای تورکیا کوژران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment