بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم کە مەبەستی دیدارێکی فەرمی سەردانی سعوودیا‌ی کردووە لەگەڵ مەلەک سەلمان شای ئەو وڵاتە لە ریاز دیداری کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوان یڵدرم و شا سەلماندا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوه و جەخت لەسەر ئەو گرنگییە کرایەوە کە تورکیا دەیدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیەدا کە مێژوویی، ئایینیی و مرۆیین.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان تاوتوێ كران و بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی تاقی كردنه‌وه و كێشه‌كانی ناوچه‌كه و جه‌خت کرایەوە له‌سه‌ر گرنگیی پێگه‌ی قودس و به پێویست زانرا هه‌موو جیهانی ئیسلامی به یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له پێناو پاراستنی مافی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه ئه‌و بڕیاره‌ی له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند كرا، په‌یامێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو.
لای خۆیه‌وه، شا سه‌لمان خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و جه‌ختی کردەوە له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامی هاریكاری و راوێژی نێوان سعوودیه و توركیا.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment