بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحسەن عەلەوی ئاماژەی بە وردەکارییەکانی بودجەی 97 دا و وتی: ئەزموونی ساڵانی پێشوو دەسەڵمێنن پێدانی بودجەی ئاوەدانکاری تا ئێستا نەگەیشتوەتە 30 تا 40 لەسەد و درێژە بوونەوەی ماوەی تەواو کردنی پڕۆژە ئاودەنکارییەکانیش هەر بەو هۆیەوەیە.
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاودەنکاریی پەرلەمان زیادی کرد: بۆ تەواو کردنی پڕۆژە ئاوەدانکارییەکان بڕی 60 هەزار ملیار تمەن لە بودجەی 97 پێش بینی کراوە کە لەو بڕە پارەیەش تەنها 50%ی بە شێوازی نەختی بۆ پڕۆژە ئاوەدانکارییەکان تەرخان کراوە ئەوەش تەنها کەفافی 10 لەسەدی پڕۆژە ئاوەدانکارییەکان دەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment