کوردپرێس:
عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق دەڵێت "لایەنی ئەمریكی كاتێكی دیاریكراوی دەستنیشان نەكردووە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەكانی لە عێراقدا".
ناوبراو جەختیش دەكاتەوە لەوەی بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەكان، بڕیارێكی سیادییە و سەرجەم ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، چوونكە بەشێكە لە عێراق.
لەبارەی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێمیش لەو بارەیەوە، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەڵێت "هەرێم لەوبارەیەوە هیچ كێشەیێكی نییە".
Your Comment