به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده و ئه‌ندامێکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕایگه‌یاند: شه‌ڕی ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا له ساڵی 2018 گۆڕانکارییێکی زۆری تێدا ده‌بێت و کاریگه‌رتر ده‌بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "سیسته‌م و ڕێکخستنی گه‌ریلاکانی ئێمه به‌هێزه. ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ ناوچه‌دا ئه‌زموونی له‌ده‌ستدانی چه‌ند فهوجێکمان تێپه‌ڕاندووه به‌ڵام توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه جێگره‌وه‌ی ئه‌و فه‌وجانه دابین بکه‌ین. له ده‌ره‌نجامدا، ده‌توانین بڵێن شه‌ڕی ساڵی 2018 زۆر کاریگه‌رتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت."
موراد قه‌ره‌یلان وتیشی: "ئێمه له ساڵی 2018 هه‌ندێ ئیمتیازمان هه‌یه که له ساڵی 2017 ئه‌و ئیمتیازهمان نه‌بوو. ئه‌مساڵ تایبه‌تمه‌ندیێکی زۆری بۆ ئێمه ده‌بێت چوونکه حه‌قانییه‌تی ڕێبازی ئێمه سه‌لمێندراوه. هێرشی دوژمن بێ‌ئاکام ماوه‌ته‌وه. ئێستاکه نۆره‌ی هێزه شۆڕشگێڕه‌کانه که ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن. ده‌کرێ بوترێت ڕێگا بۆ ئێمه ئاوه‌ڵایه. ڕه‌نگه ساڵی 2018 ساڵێکی دژوارتر بێت، به‌ڵام ده‌زانین پۆتانسییێلێکی شۆڕشگێڕانه هه‌یه. له‌م ڕووه‌وه، ساڵی 2018 ساڵێکه که هێزه شۆڕشگێڕه‌کان ده‌رئه‌نجامێکی به‌رچاوتر وه‌ده‌ست دێنن."
قه‌ره‌یلان ساڵی 2017ی به ساڵی شکست هێنانی داگیرکاریی حکوومه‌تی تورکیا و هاوپه‌یمانیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ڕێبه‌ری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) وه‌سف دەکات و زیادیشی کردوووە: ئه‌وان نه‌یانتوانی به ئامانجه‌کانیان چ له کوردستانی تورکیا و چ له کوردستانی سووریا بگه‌ن.
قه‌ره‌یلان له‌باره‌ی کوردستانی سووریاش جه‌ختی کرده‌وه: "جارێکی دیکه گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه دروست بوونی پارادایمی سه‌رکرده‌مان [عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان]ی پیشان دا. کورد و عه‌ره‌به‌کان ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م پارادایمانه سیاسه‌تێکی دروست له پێش بگرن. پارادایمی مۆدێرنیته‌ی دیموکراتیک ڕێنمای ههموووانه، نه‌ک ڕێنمای PKK. ئاشکرایه کوردستانی سووریا خۆی به‌پێی ڕوانگه‌ی گه‌لی دیموکراتیکی ئۆجه‌لان پێناسه کردوووه و کۆمه‌ڵگایێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، ئاشووری و سیریاییهکانی دامه‌زراندوووه. ئه‌وه نهخشهڕێگایێکه که ڕێگای به‌رده‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نیشان ده‌دات."
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی PKK سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی کوردستانی عێراق گوتی: ئه‌و نائارامییانه هۆکاری بێ ده‌رئه‌نجام بوونی ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ت- گه‌له که ته‌نگه‌ژه، پێکدادان و جیابوونه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ئاشکرایه نه‌خشه‌ڕێگای ئۆجه‌لان له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تیی خه‌ڵک -که پێکه‌وه بوونی خۆبه‌خشانه دروست ده‌کات- سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. گرینگ نییه حکوومه‌تی تورکیا ئۆجه‌لان له‌په‌راوێز بخات یان گوشار بخاته سه‌ری، ناکرێت ڕاستییه‌کان بشاردرێته‌وه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment