کوردپرێس:
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکی نوێ‌دا بە ئەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕوانێتە دۆخی ئێستای ناوچەکە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بە عەقڵ و حیکمەت چارەسەرێکی مەعقوول بدۆزنەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسعوود بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك له ناوچه‌كه و عێراقدا هاتۆته ئاراوه و له هه‌موو لایێک هه‌ست به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كرێت. له حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه‌شدا پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر گوێ له عه‌قڵ و مه‌نتیق بگیرێت نه‌ك به‌دوای عاتیفه و موزایه‌داتی بێهووده بین.
ئێستا بارودۆخه‌كه له لێواری ته‌قینه‌وه‌یه و گرفته‌كان زۆر ئاڵۆزن و له ده‌ست ده‌رچووه. بۆیه ده‌بێ له هه‌موو لایێک ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت ده‌كه‌ن، به عه‌قڵ و حیكمه‌ته‌وه چاره‌سه‌رێكی مه‌عقووڵ بدۆزنه‌وه، كه له خزمه‌تی گشت لایه‌ك بێت. ئه‌گه‌ر بێتوو پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردن له‌سه‌ر ڕێگه‌یێكی ئه‌وها بێت، ئه‌وه ئێمه له یارمه‌تیدانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر درێخی ناكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نابین كه وڵات تووشی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و چاره‌نووسی نادیار بكات.
Your Comment