کوردپرێس:
ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی شەهیدکرانی سەردار قاسم سولەیمانییەوە سەرەخۆشی لە ڕێبەری باڵا و گەلی ئێران دەکات.
دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی:
بسم الله الرحمن الرحیم
انالله و اناالیه راجعون
بەڕێزی پاک ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرەکەتی بەردەوام بێت
السلام علیکم و رحمةالله و برکاته
هەواڵی شەهیدکرانی سەرداری پایەبەر بەڕێز حاج قاسمی سولەیمان سڵاوی خودای لێ بێت بووە هۆی کەسەر و ئەسەفی زۆر. ڕۆڵی کەم وێنەی ئەو خوالێخۆشبووە لە ماوەی شەڕی دژبە داعش لە عێراق و ماندووبوونی بەو مەسەلەیەوە لە بیر ناکرێت.
لای خۆمەوە بەبۆنەی کەسەری نەمانی ئەو شەهیدە پایەبەرزە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و منداڵە بەڕێزەکانیان و سەرجەم خزم و کەسو کاریان و هەموو گەلی بەشەرەفی ئێران و بەتایبەتی خەڵکی خۆشەویستی کرمان دەکەم و لای خودای مەزن بۆ خوالێخۆشبوو داوای دەرەجاتی عالی و بۆ بەجێماوانیش داوای سەبر و ئەجری پاشەڕۆژ دەکەم.
ولاحول ولا قوة الا بالله العلی العظیم
علی الحسینی سیستانی
۸ جمادی الاول ۱۴۴۱
Your Comment