بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێ شەممە یووسف محەمەد لە میانی كۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانی دوای بە فەرمی ڕاگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی لە سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان شكستی هێناوە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە".
سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: ئەگەر حكوومەتی هەرێم هەڵنەوەشێتەوە، ئەو مەترسییانەی لەسەر هەرێم هەیە زیاتر دەبن و لەو بارەشەوە هۆشداری دا.
یووسف محەمەد داواشی كرد كە بەرەیێکی فراوانی چاكسازی دروست بكرێت بۆ ئەوەی لە هەموو سێكتەرەكان گۆرانكاری چاكسازی ئەنجام بدرێت.
ناوبراو جەختیشی كردەوە: هەموو لایەنەكان دەبێت لەو چوارچێوەیەدا هەماهەنگی بكەن.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60103
Your Comment