لە ساڵی 2019دا 252 کتێبی کوردی لە تورکیا چاپ کراون

بەشی فەرهەنگ- ساڵی 2019 لە تورکیا و کوردستانی ئەو وڵاتەدا 252 کتێب بە کوردی چاپ و بڵاو کراونەتەوە و رێژەی کتێبە کوردییە چاپکراوەکان 10% زیادی کردووە.

کوردپرێس:

ناوەندی دیارنامە لە کوردستانی تورکیا کە کە گرنگی بە هەواڵی هونەری و کلتووری دەدات، رایگەیاند "لە ساڵی 2019دا بەگشتی 252 کتێبی کوردی لە تورکیا لەلایەن 25 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەوە چاپ و بڵاو کرانەوە".

باسیش لەوە کراوە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان و قەدەخەکردنی ژمارەیێک کتێب، لە ساڵی 2019دا بەراورد بە ساڵی 2018 ژمارەی ئەو کتێبانەی بە کوردی چاپ کراون، بە رێژەی 10% زیادی کردووە.

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "j&j" زۆرترین کتێبی چاپکردووە کە 48 کتێبن، "سیتاڤ" 43 و وەشانخانەی "ئاڤێستا" 23 کتێبی چاپکردووە. هەروەها وەشانخانەی "سەمسوور" کەمترین کتێبی چاپ کردووە، کە یەک دانە بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 97079

Your Comment

You are replying to: .
captcha