کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە گەرەکی غەرناتەی شاری کەرکووک بۆمبێکی دەنگی بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمبەکە لەکاتی تێپەڕبوونی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پردی غەرناتە لە ناوەڕاستی شاری کەرکووک تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە گەیشتووە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ لە قەزای دووزخورماتوى باشوورى پارێزگاى کەرکووک بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە لیوای ٥٢ ی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کە یەکیکیان پلەی عەمیدە بریندار بوون.
ئەو تەقینەوانە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە داعش جموجوڵەکانی لە سنووری پارێزگای کەرکووک زیادکردووە و نائارامی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment