بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی جێبەجێكردنی خواستەكانی خۆپیشاندەران دەكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق تاوتوێی جێبەجێكردنی خواستەكانی خۆپیشاندەران دەكەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق كۆ بووهوە‌ و له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ململانێكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق كرا.

له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌مانگی 11ی ئه‌مساڵ، له‌ژێر فشار و داخوازی خۆپیشانده‌ران، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوون به‌ڕێكه‌وتن و دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

News Code 97047

Your Comment

You are replying to: .
captcha