کوردپرێس:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، ڕایگەیاند عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی باتەکەی بە عەبدولمەهدی ڕاگەیاندبوو و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقیش دژایەتیی توندی خۆیی بەو هێرشە تاکلایەنە دەربڕیبوو.
عەبدولکەریم خەلەف گوتیشی مارک ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێش هێرشەکە پێوەندیی بە عادل عەبدولمەهدییەوە کرد و بابەتەکەی ڕاگەیاند و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەریش بەتوندی دژایەتیی بۆ ئەو هێرشە دەربڕی.
له به‌یاننامه‌یێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه.
لە بەیاننامەکەدا هه‌روه‌ها هاتووه: له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا (4) چه‌كداری حه‌شد گیانیان لە دەست داوە و (30) چه‌كداری دیكه بریندار بوون.
ئاشكراشی كرد، یه‌كێك له كوژراوه‌كان یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی لیوایه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتیی خۆی له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا ڕاگه‌یاند.
Your Comment