وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هاووڵاتییێکی دەستبەسەرکراوی هەڵگری ناسنامەی فەڕەنسا ڕوونکردنەوە دەدات

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەو هاووڵاتییەی دەستبەسەر کراوە و فەڕەنسا لەسەری هاتۆتە دەنگ هاووڵاتییێکی ئێرانییە و بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر کراوە بۆیە وتەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕنسا دەستێوەردانە و دژی سەروەریی ئێرانە.

کوردپرێس:

هاووڵاتییێکی ئێرانی- فەڕنسی کە هەڵگری ناسنامەی فەڕەنسییە و بە ڕەگەز ئێرانییە ماوەیێکە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە ئێران بەند کراوە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە سەر هەمان بابەت باڵوێزی ئێرانی لەو پاریس بانگ کرد و بەیاننامەیێکی دەرکرد و لە بەیاننامەکەدا داوای ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە بەندکراوەی کردبوو.

ڕۆژی یەکشەمە 8ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی دوو هاووڵاتیی بەندکراوەوە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند "فەریبا عادڵخاە" ئەو هاووڵاتییەی، فەڕەنسا داوای ئازادکردنی دەکات هاووڵاتییێکی ئێرانییە و بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەستبەسەر کراوە؛ بۆیە بابەتەکە پێوەندیی بە فەڕەنساوە نیە و بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەیەوە دەستوەردانی دەرەکییە و تێکدانی سەروەریی ئێرانە.

مووسەوی ڕوونیشی کردەوە تۆمەتی عادڵخاە ئەوەیە بەشداری و هاوکاریی کەسانێکی کردووە بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ئەوەش تاوانێکی ئەمنییە بۆیە وڵاتانی دەرەکی بۆیان نیە تەداخول لەو بابەتەدا بکەن.

News Code 97038

Your Comment

You are replying to: .
captcha