بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا جه‌زا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى-ی وت "ئێمه پشتیوانى دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌که‌ین و ئه‌و قسانه‌ى به‌رێز کاک نێچیرڤان بارزانى کردوویه‌تى له‌سه‌ر دۆخى عێراق پشتیوانى ده‌که‌ین، کاک نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتییه‌وه‌و له قسه‌کانى لاناده‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"ته‌علیماتیان"بۆ چووه که ده‌بێت پشتیوانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بکه‌ن، دانا جه‌زا وتیشى:" ته‌علیماتمان بۆ هاتووه له حزبه‌وه که پشتیوانى به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ین".
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تا ئێستا به‌فه‌رمى داواکه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵح نه‌هاتۆته ناو په‌رله‌مان و ته‌نها" له دوو توێى نوسراوێکدا ئاماده‌یى ده‌ربڕیووه ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئاماده‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یه".
ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى سایتى "مۆنیته‌ر" بڵاویکردووه‌ته‌وه که وشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هادى عامرى و نوورى مالکى هاوپه‌یمانى ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح دووربخرێته‌وه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه‌و وتى" کاک وشیار زێبارى له‌به‌غدایه چه‌ند رۆژێکه و ئه‌و هه‌واڵه‌شم خوێندووه‌ته‌وه و ئه‌سڵى نییه، کاک وشیار بۆ هه‌ندێ کاروبارى دیکه له به‌غدایه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment