تورکیا یەکەم ئوتۆمبیلی نیشتمانیی بەرهەم دەهێنێت

بەشی تورکیا- پاش شەست ساڵ، تورکیا یەکەم سەیارەی نیشتمانیی بەرهەم دەهێنێت کە سەیارەیێکی کارەباییی پێشکەوتووە.

کوردپرێس:

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 27ی کانوونی یەکەمی 2019، سەرۆککۆماری تورکیا دوای فیستیڤاڵی نمایشکردنی یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستکراوی تورکیا، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی لە شەقامەکانی ئیستەنبووڵ لێخوڕی.

له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی شارۆچكه‌ی گه‌بزه‌ له‌ ئیسته‌نبووڵ، به‌ ئاماده‌بوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رێوڕه‌سمی ناساندن و په‌رده‌لادان لەسەر یەکەم ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ناوخۆیی تورکیا بەناوی TOGG به‌ڕێوه‌چوو کە بڕیارە ساڵی 2022 ئەو ئۆتۆمبێلانەی تورکیا بخرێنە بازاڕەکانەوە و بفرۆشرێن.

ئەردۆغان لەبارەی ئۆتۆمبێلەکەوە توویتێکی کردووە و نووسیوێتی "پشت بەخوا کاتێک ساڵی 2022 ئۆتۆمبێلەکەمان خرایە بازاڕەکانەوە، بە خەون و خەیاڵی دەیان ساڵمان دەگەین".

بە شێوەیێکی گشتی TOGG وەکوو ناوی ئۆتۆمبێلە نوێکەی تورکیا نیشاندراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی هەریەک لە ئۆتۆمبێلەکان بە فەرمی رانەگەیێندراوە و پسپۆڕان دەڵێن، لە داهاتووێکی نزیکدا ئەمە لەڕێی راپرسییەوە یەکلادەکەنەوە.

بیرۆكه‌ و براندی ئۆتۆمبێله‌كه‌ موڵكی گرووپی به‌ڵێنده‌رایه‌تیی پیشه‌سازی دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی توركیا TOGG ده‌بێت. پێنج كۆمپانیا به‌هاوبه‌شی به‌شداری له‌ وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2018 له‌ پرۆتۆكۆڵێكدا واژۆیان له‌سه‌ر كرد. یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌ش له‌ مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ دانرا.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی 100% سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی دروستكراوه‌ی توركیا ده‌بێت. یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی 100% كاره‌بایی ده‌بێت و تایبه‌تمه‌ندی ساڵۆن SUV ده‌بێت كه‌ به‌سیسته‌می DC بارگاوی ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی 10 كاژێری به‌رده‌وام به‌توانایێكی به‌هێزه‌وه‌ توانای لێخوڕینی ده‌بێت.

پێشتریش لە تورکیادا چەند جارێک هەنگاو بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل نراوە، بەڵام هەوڵەکان نەگەیشتوونەتە ئەو رادەیەی بەرهەمەکان بخرێنە بازاڕە جیهانییەکان و بفرۆشرێن.

News Code 97014

Your Comment

You are replying to: .
captcha