وردەکاریی زیاتر لە دۆسیەی براکوژی لە ئیلام دەخرێتە ڕوو

بەشی ئیلام- ڕۆژی دووشەمە 4ی بەفرانبار گەنجێک سەردانی بنکەی پۆلیسی ئیلامی کرد و دانی بە کوشتنی براکەی خۆیدا نا و پۆلیس ئێستا وردەکاریی زیاتری لەو بارەیوە خستۆتە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس چەند ڕۆژ بە سەر تاوانەکەدا تێدەپەڕێت و تاوانبار خۆی سەردانی بنکەی پۆلیسی کردوووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

پۆلیس و بنکەی فریاکەوتن پاش ئەوەی ئاگاداری بابەتەکە کرانەوە دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرد و لە سەر دانپێدانانی تاوانبارەکە سەردانی شوێنی ڕوودانی تاوانەکەیان کرد و دەرکەوت کە تاوانبار گەنجێکی تەمەن 37 ساڵە و برای تەمەن 31 ساڵی خۆی بە تفەنگی ڕاو کوشتوووە.

تاوانبارەکە بە نیازی داربڕین بۆ خەڵووز، براکەی بردۆتە شاخ و لەوێ دوو فیشەکی بە مێشک و قۆڵیەوە ناوە و هەر لەوێش تەرمەکەی قایم کردوووە.

دەوترێت کوژراوەکە تووشبووی مادەی هۆشبەر بوووە هەر بەو بۆنەشەوە براکەی کوشتوویەتی و دواتر پەشیمان بۆتەوە و خۆی بە دەستی پۆلیسەوە داوە.

News Code 9701

Your Comment

You are replying to: .
captcha