شاندێكی عێراق بە مەبەستی دیاری کردنی میکانیزمی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەی شەنگال سەردانی هەولێری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی حكوومەتی عێراق بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، لە ھەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لە كۆبوونەوەدان.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٠، شاندێکی حکوومەتی عێراق بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، گەیشتنە هەولێر.

ماڵپەڕی باس نیوز ئاماژەی بەوە كرد كە شاندەكەی عێراق بە سەرۆكایەتیی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراقە و ئێستا لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە كۆبوونەوەدان.

ماڵپەڕی باس نیوز ئەوەشی ڕاگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا جێنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەشدارە.

كۆبوونەوەكە لەبارەی ڕێككەوتنی هەردوو لایەنە لەسەر میكانیزمەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال.

News Code 97

Your Comment

You are replying to: .
captcha