سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: هیچ نووسراوێک له‌باره‌ی دیاریکردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ ڕەوانە نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، هیچ نووسراوێک له‌باره‌ی دیاریکردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار نەکراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه، 24ی کانوونی یەکەمی 2019، میدیاکانی عێراق لەزاری چەند سەرچاوەیێک لە پەرلەمانی عێراق بڵاویان کردەوە، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، له‌ڕێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه‌ هاوپه‌یمانی بنیادنان-ی وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاری كردووە.

هیچ نووسراوێک له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراقەوە له‌باره‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی نه‌گه‌یشتووەته‌ ده‌ست سەرۆککۆمار.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیێک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە خەندان-ی رایگەیاند، "هیچ نووسراوێک له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراقەوە له‌باره‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی نه‌گه‌یشتووەته‌ ده‌ست به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق".

ئەو سەرچاوەیە سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌شی بە "ناڕاست" وه‌سف كرد، كه‌ باس له‌ناردنی نووسراوی فه‌رمیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی.

News Code 96988

Your Comment

You are replying to: .
captcha