وتەبێژی دەوڵەتی ئێران: بازاڕچە مەرزییەکان بۆ کۆڵبەرەکان دەکەینەوە

بەشی ئێران/ کوردی- وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە لێدوانێکدا پاش دەنگدانەوەی مەرگی دوو برای کۆڵبەر لە شاری مەریوان ڕایگەیاند کارئاسانی بۆ کۆڵبەرەکان دەکەن ئەوەش بە کردنەوەی بازاڕچە مەرزییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی دووشەمە 2ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 23ی کانوونی یەکەمی 2019 عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە مەسەلەی کۆڵبەرەکان لە ئێران کرد و ڕایگەیاند ئەو شێوە مامەڵەکردنە لەگەڵ کۆڵبەرەکان شایستە نیە و دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو بابەتە بدۆزرێتەوە.

ڕەبیعی گوتیشی حکوومەت مەبەستیەتی کارئاسانی بۆ کۆڵبەرەکان بکات و بەو مەبەستەش لە بەرنامەی دەوڵەتدایە کە مەرزە لاوەکییەکان بکاتەوە و بە کردنەوەی بازاڕچەکان یارمەتیی دانیشتووانی گوندەکانی سەر مەرز بدات.

شایانی باسە لێدوانەکەی وتەبێژی حکوومەتی ئێران لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو دوو برای تەمەن 17 و 14 ساڵان لە گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان کە بۆ کۆڵبەری چووبوونە مەرزی هەورامان لە بەرزایییەکانی تەتە لە سەرما ڕەق بوونەوە و چیرۆکی ئەو دوو برایە بوو بە تراژدیا و دەنگدانەوەی فراوانی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

پاش 4 ڕۆژی پەیامی هاوخەمی لە هەموو لاوە گەیشت و پاش ئەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان پەیامی دەرکرد، کاربەدەستانی فەرمیی ئێرانیش بە وتەبێژی حکوومەت و جێگری یەکەمی سەرۆککۆمارەوە پەیامی هاوخەمییان دەرکرد و جێگری سەرۆککۆمار داوای لە پارێزگاری کوردستان کرد دەستبەجێ یارمەتیی بنەماڵەی عوسمان خوسرەوی بدات کە ئەو منداڵەی لێ مردوون.

News Code 96973

Your Comment

You are replying to: .
captcha