کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 22ی کانوونی یەکەمی 2019، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیێكدا لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: "ئەگەر هێرشەكانی ئیدلیب بەردەوامییان هەبێت، ئەنقەرە چیدی توانای بەرگەگرتنی شەپۆلێكی نوێی ئاوارەكانی ئەو ناوچەیەی نابێت كە بەهۆی دۆخەكەوە رو لەو وڵاتە دەكەن"، وتیشی، پێویستە لەسەر یەكێتیی ئەوروپا هەوڵی رێگری­كردن لە هێرشەكانی سەر ئیدلیب بدات لەبری رێگری­كردن لە هەنگاوەكانی توركیا بۆ سووریا.
ئەردۆغان گوتیشی: " سەبارەت بە دۆخی ئیدلیب گفتوگۆكانمان لەگەڵ ڕووسیادا بەردەوامیی هەیە و سبەی دووشەممە شاندێكی وڵاتەكەمان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی مۆسكۆ دەكەن".
ئەو وتانەی ئەردۆگان پاش ئەوەدێت، هێرشەكانی سوپای سووریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب بەردەوامیی هەیە و بەگوێرەی ئاژانسەكانی سووریا، تا ئێستا سوپای سووریا توانیویەتی 25 ناوچەی جیاواز لە باشووری ئیدلیب كۆنترۆڵ بكات، ئاژانسە هەواڵییەكانی توركیاش دەڵێن بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا 25 هەزار ئاوارە ڕوویان كردوەتە وڵاتەكەیان.
Your Comment