کوردپرێس:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی یەکشەممە 22/12/2019 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیێکدا کە لە کەشێکى برایانەى ڕاشکاوانەدا بەڕێوە چوو و بەڕێز فوئاد حسێن جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى داراییى عێراق ئامادەى بوو، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتووى حکوومەتى عێراق و ئەو پڕۆژەیاسایانەیان تاوتوێ کرد کە ئێستا لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بە شێوەیێک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت. هەروەها هەردوولا کۆک بوون لەسەر پشتیگریى هاوبەشەکانیان لە پرۆسەى سیاسى بۆ دەستنیشانکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق بە شێوەیەک لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە.
Your Comment