بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکرد "ئەڵمانیا داوا لە تورکیا دەکات رێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان و دەسەڵاتی وڵاتانی دیکە بگرێت".
هاوکات ئەوەشی راگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی یەکێتی ئەورووپا و یۆنان و قوبرس دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێککەوتننامەیەی کە حکوومەتی تورکیا و لیبیا لەبارەی سنوورە ئاویەکانیان واژۆیان کردوە.
لەکۆتایی وتەکانیدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەرلین و یەکێتی ئەورووپا بەهاوبەشی و بە جیاوازیش کاردەکەن بۆ سەپاندی سزا بەسەر تورکیادا، بۆ ئەوەی پەیامی یاساشکێنی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا بەجیهان بگەیەنن.
لە27ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا هەردوو حکوومەتی تورکیا و لیبیا رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنیان بە بەشداری هەردوو سەرۆکی تورکیا و لیبیا لە ئیستەنبوڵ واژۆ کرد.
لە رەشنووسی ئەو رێککەوتننامەیەدا سنوورە ئاویەکانی نێوان هەردوو وڵات دیاری کرا و یارمەتیەکانی نێوان هەردوو وڵات تێیدا بەهێزتر کراوە.
ئەو بەرەوەپێشچونەی نێوان حکوومەتی ویفاق و تورکیا ناڕەزایەتیێکی زۆری لەلایەن وڵاتی میسڕ و یۆنان و قوبرسی لێکەوتەوە، لەلایەن یەکێتی ئەورووپاشەوە بە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی ناو برا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment