له هێرشی هێزه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر سوپای تورکیا له جۆله‌مێرگ 2 سه‌ربازیی تورکیا کوژران
له هێرشی هێزه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که له ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جۆله‌مێرگ 2 هێزی سوپای تورکیا کوژران و هێزێکی دیکه‌ش بریندار بوو.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: هه‌موان بۆ کۆتایی هێنان به په‌راوێزخستنی ئۆجه‌لان هه‌وڵ بده‌ن
ده‌میرتاش نامه‌یێکی ئاراسته‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی مێزۆپۆتامیا کردوووه و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه که له ڕێگای پارێزه‌ره‌کانیه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی. ده‌میرتاش له نامه‌که‌دا ده‌نووسێت: "ئێمه شتێکی زۆر له ئۆجه‌لان فێر بووین، له ماوه‌ی ١٩ ساڵ مانه‌وه له دیوێکی ١٢ مه‌تری له زیندان چه‌ندین پرۆژه‌ی بۆ ئاشته‌وایی پێشنیار کردوووه. ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ ئاشتی و دیموکراسی خه‌بات ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به دوور خستنه‌وه و په‌راوێز خستنی ئۆجه‌لان ڕاوه‌ستن."
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان: چاوه‌ڕێم ده‌کرد تره‌مپ پێش بڕیاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به قودس، پێوه‌ندیی به منه‌وه بکردایه
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ڵێت: بڕیاری تره‌مپ بۆ به‌فه‌رمی ناسینی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ڕژیمی زایۆنی بڕیارێکی هه‌ڵه‌یه و چاوه‌ڕێم ده‌کرد تره‌مپ پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بڕیاره‌ی پێوه‌ندیی به منه‌وه بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یێک ڕووی نه‌دابا.
وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل: کووده‌تای مه‌ده‌نی، وڵات به دۆخی نائاسایی و حوکمی حکوومه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات
بۆڵنت تزجان کاردانه‌وه‌ی به ده‌رکردنی دوو حوکمی حکوومه‌تی نوێ پیشان دا که به گوێره‌ی دۆخی نائاسایی ده‌رکراون و له‌و حوکمانه‌دا 50 یاسا و 10 حوکمی حکوومه‌تی پێشوو گۆڕاوه و بۆته هۆی له‌کار لابرانی زیاتر له یه‌ک هه‌زار فه‌رمانبه‌ر.
ناوبراو ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیای به کووده‌تای مه‌ده‌نی وه‌سف کرد.
که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ: ته‌نیا مه‌رگ من بێده‌نگ ده‌کات نه‌ک پارتی داد و گه‌شه
قلیچدارئۆغڵۆ له میتینگی CHP له پارێزگای "اسکی شهر"دا وتی: "ئه‌وان هه‌ڕه‌شه له من ده‌که‌ن که "قلیچدارئۆغڵۆ ئاگات له خۆ بێت، له‌سه‌ر ده‌ورت لاده‌به‌ین!" ئه‌گه‌ر بڕیار بێت من بێده‌نگ بم ده‌بێ بمرم. ئێمه له کاتێکدا ده‌مرین بێده‌نگ ده‌بین، به‌ڵام بیرۆکه‌کانمان زیندوو ده‌مێنن. ئێمه تا دوایی به‌رگری له مافی هه‌ژاران ده‌که‌ین. ئێمه خه‌ریکین به‌رگری له مافی 80 میلیۆن که‌س ده‌که‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment