واژۆ بۆ لادانی به‌رهه‌م ساڵح كۆ ده‌كرێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی سادقوونی سه‌ر به‌ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ له‌كارلادانی به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری عێراق كردووه‌ته‌وه.

کوردپرێس:

فراكسیۆنی سادقوونی سه‌ر به‌ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ له‌كارلادانی به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری عێراق كردووه‌ته‌وه و به‌ ئه‌نجامدانی "خیانه‌تی مه‌زن" تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، هاوكات خۆپێشانده‌رانیش به‌ وێنه‌ و دروشمی جیاجیاوه‌ داوای دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبووسی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن.

فراكسیۆنی سادقوون له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئاشكرای كرد، كه‌ ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو له‌ نێو په‌رله‌مانتارانی عێراق كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی "خیانه‌تی مه‌زن" و شكاندنی "سوێندی ده‌ستوور"ی به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆمار له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه‌.

عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه‌ له‌وباره‌وه‌ ئاماژه‌ی داوه‌، كه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ لابردنی به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ واده‌ی ده‌ستووری دیارییكراو ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌كردووه‌.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌ ئه‌ركی ده‌ستووری خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه‌، سوێندی ده‌ستووری شكاندووه‌، ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ خودی پۆستی سه‌ركۆمار بۆ پاراستنی ده‌ستوور و شكۆمه‌ندڕاگرتن و پابه‌ندبوونی خۆی و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانه‌ به‌ ماده‌ و بنه‌ماكانی ده‌ستوور.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فراكسیۆنی سادقوون له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خۆپێشانده‌رانیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ وێنه‌ی چاپكراوی به‌رهه‌م ساڵح و محه‌مه‌د حه‌لبووسی و نووسینی دروشم بۆ دوورخستنه‌وه‌ و متمانه‌ لێ وه‌رگرتنه‌وه‌یان دووپاتیان له‌ داواكاری خۆیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌ركۆماری عێراق كرده‌وه‌.

News Code 96946

Your Comment

You are replying to: .
captcha