کوردپرێس:
عوسمان بانیمارانی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێویسته ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هۆشیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و بزانن كێ له كۆنگره ده‌به‌نه پێشه‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌ندامانی كۆنگره ئه‌وه له‌پێش چاو بگرن كه هه‌ڵپه‌رست و گه‌نجی كه‌م ئه‌زموون سوودی بۆ یه‌كێتی نابێت. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئاساییه گه‌نجان له‌ناو یه‌كێتی بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌زموونیش بۆ حزبایه‌تی گرنگه.
بانیمارانی دووپاتی كرده‌وه، گه‌نج ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی نه‌بێ به‌ره‌و هه‌ڵدێرمان ده‌بات و هه‌موو كاتێک هه‌ڵپه‌ی وه‌رگرتنی پۆست كاردانه‌وه‌ی ترسناكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
قسه‌كانی بانیمارانی له‌كاتێكدایه، ئێسته له‌ناو یه‌كێتی باسی ئه‌وه ده‌كرێ گرووپێک كه ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجام دا و خۆیان به‌گه‌نجی ناو یه‌كێتی ده‌زانن هه‌ڵپه‌ی وه‌رگرتنی پۆستیانه و ئه‌وه‌یش مه‌ترسیی ده‌خاته سه‌ر داهاتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
Your Comment