کورد هەمیشە لەلایەن وڵاتانی ئەمپێریاڵییەوە کاری لێ کێشراوەتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری ئینتێرناشناڵ ڤیوو دەنووسێت وڵاتە ئەمپێریاڵییەکان هەمیشە کوردیان بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان و ئەم ڕەوتە هەر بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئینتێرناشناڵ ڤیوو دۆخی کوردەکان لە سووریا و عێراق شی دەکاتەوە و دەنووسێت: زلهێزە ئەمپێریاڵییەکان وەکوو ئەمریکا و دیکەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبەر ئامانجەکانی خۆیان دژ بە داعش یارمەتیی کوردی سووریا و عێراقیان داوە.

هەروەها ئاماژە دەکاتە دژایەتیی ئەمریکا لەگەڵ سەربەخۆییی کوردەکان و بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمەکەی پاش داعش و پاشان باس لەوە دەکات ئەو وڵاتە زلهێزانە تەنیا تا ئەو کاتەی کورد لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ئەوان بجووڵێتەوە پشتیوانیی لێدەکەن.

جۆزێف داهێر نووسەری وتارەکە بڕوای وایە کورد لە ڕابردووشدا هەر لە خزمەتی ئامانج و بەرژەوەندیی وڵاتانی ئەمپێریاڵیستدا بووە و هەمیشەش پاش وەی کاری خۆیان ترازاندووە وازیان لە کورد هێناوە و پشتیوانییەکانیان بەردەوام نەبوون.

لەوەش بیر دەکاتەوە ئەم ڕەوتە کە هەر لەمێژەوە جێبەجێ کراوە بە ئەگەرێکی زۆر لە داهاتووشدا دووپات دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9692

Your Comment

You are replying to: .
captcha