شاندێكی بازرگانانی هه‌رێم بۆ دیدارێكی ئابووری سه‌ردانی توركیا ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: بڕیاره‌ شاندێكی گه‌وره‌ی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیدارێکی ئابووری له ‌نێوان هه‌رێم و شاری مێرسین لە توركیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی ژوری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای باش بوونی دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، شاندێگی گه‌وره‌ی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار به‌و شێوه‌یه‌ سه‌ردانی وڵاتی توركیا له‌ شاری مێرسین دەكات و دیدارێكی ئابووری له ‌نێوان شاری مێرسین و هه‌رێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و تێیدا باسی كاری هاوبەشی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن".

ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: "دیداری ئابووریی نێوان هه‌رێم و مێرسین له‌ توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌یه‌ و یه‌ک ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی ئه‌ده‌نه‌ و پارێزگاری ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96918

Your Comment

You are replying to: .
captcha