کوردپرێس:
ڕۆژی سێشهممه 17ی کانوونی یەکەمی 2019 شاندێكی بزووتنهوهی گۆڕان سهردانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، لهپاش كۆبوونهوهكه مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی لەگەڵ دەرباز محەمەد، سكرتێری كاروباری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان پرێس کونفڕانسێکیان بەڕێوە برد.
لە پرێس کۆنفڕانسەکەدا مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمەڵێک ڕووداوی گرنگ لە ناوچەکەدا هەن تیشیکیان خرانە سەر، ئاڵۆزییەکانی ئێستا هەم مەترسی و هەم دەرفەتی تێدایە، دەبێت بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بپارزرێت.
لهبارهی ڕێككهوتنی گۆڕان و حزبهكهی وتی، ڕەنگە هەندێک نیگەرانی هەبن کە بەشێک لە رێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون، بەڵام ئەوانە تەنها پێویستیان بەکاتە و زەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنین.
ههر لهو كۆنگره ڕۆژنامهوانییهدا دەرباز محەمەد، سكرتێری كاروباری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کۆبوونەوکە گرنگ بوو و لەسەر سێ ئاست قسەمان کرد، لەسەر ئاستی عێراق، کوردستان و کارەکانی حکوومەت.
دەرباز محەمەد ڕاشیگەیاند، هەردوولا جەختمان لەوە کردەوە پشتگیری لە چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین و پڕۆژەی چاکسازیی لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و چاکسازییەکانیش بە گشتی بەتایبەت لە داهات بەردەوام بێت.
Your Comment