کوردپرێس: ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه 16/12/2019 له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ستيفن هيكى، باڵيۆزى تازه‌ى به‌ريتانيا له عێراق دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان و پێشهاته‌كانی ئاينده‌ى پرۆسه‌ى سياسييان له وڵات تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شانشينى يه‌كگرتوو، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى داعش له چه‌ند ناوچه‌يێكى عێراق و پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment