بە هاوکاریی تورکیا، ئەمەریکا نەوتی سووریا بەتاڵان دەبات

بەشی سووریا- سه‌رۆکی سووریا رایگه‌یاند: تورکیا تێوه‌گلاوه‌ له‌ فرۆشتنی نایاساییانه‌ی نه‌وتی سووریا لە لایەن ئەمەریکاوە.

کوردپرێس: له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی Phoenixی چین، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سووریا راشیگه‌یاندووە له‌ قۆناغی شه‌ڕدا ئاستی فرۆشی نه‌وتی سووریا له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ گه‌یشتبووه‌ سفر.

ناوبراو گوتیشی: له‌ ئێستادا توانیومانه به‌شێک له‌ ئه‌مباره‌کانی نه‌وت بگێڕینه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستبکه‌ین به‌ فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری سووریا درووست کردووه‌.

ئەسەد روونیشی کرده‌وه‌، زۆربه‌ی ئه‌مباره‌کانی نه‌وت له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانن و به‌ تێکڕا هه‌موویان له‌ ژێر فه‌رمانی ئه‌مه‌ریکا کار ده‌که‌ن.

سه‌رۆکی سووریا باسی له‌وه‌ش کرد، پێش هاتنی ئه‌مه‌ریکییه‌کان، ئه‌و ئه‌مبارانه‌ی نه‌وت به‌ ده‌ست به‌ره‌ی نووسره‌وه‌ بوون، دوای که‌وتنه‌ ده‌ست داعش. پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتیش له‌ رێگه‌ی تورکیاوه‌ بوو، ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریکا خۆی نه‌وتی سووریا ده‌دزێت و له‌ رێی تورکیاوه‌ ده‌یفرۆشێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا تورکیا په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی خه‌ریکی فرۆشتنی نه‌وت بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96901

Your Comment

You are replying to: .
captcha