کوردپرێس: ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کرد و بە دەنگى ٨٥ پەرلەمانتار سیفەتی بەپەلەی پێدرا و پاش دووکاتژمێر بە سەر دانیشتنەکەدا، بڕیاردرا کۆبونەوەکە بەشێوەى داخراو بەڕێوەبچێت.
پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تاوتوێ کرد، لەوانە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى چاکسازى تەواوبووە و بەپێی کارنامەکەش، پڕۆژەیاساکانى یاسای ڕیكلامی بازرگانی دەنگی لەسەر دەدرێت و پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانیش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
هاوکات فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستانى نەکرد و ئەوەش وەک هەڵوێستیان لەسەر پرۆژەیاساى چاکسازى و پێیان وایە چاکسازی کردن لە سێکتەرەکانى نەوت لە پێشترە وەک لە سێکتەرەکانى دیکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment