کۆتا وادە بۆ دیاری کردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەگەیێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە ‌بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ شەممە كۆتا وادەیە بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق.

کوردپرێس:

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە ‌بەغدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا كاندیدی سەرۆك وەزیران لە ‌لایەن شیعەكانەوە یەكلایی نەبۆتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش سێ شەممە كۆتا وادە دەبێت بۆ دیاریكردنی كاندیدەكە و پێویستە تائەو كاتە كەسێك كاندید بكرێت.

وتیشی، “سەرۆك كۆمار ڕاپۆرتێكی ئاڕاستەی پەڕلەمان كردووە، كە پەڕلەمان كوتلەی گەورە دیاری بكات و كوتلەی گەورەش كەسێك كاندید بكەن و پێشكەشی سەرۆك كۆماری بكەن”.

سەبارەت بە مەرجی كورد بۆ دەنگدان بە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، فارس عیسا ڕایگەیاند، مەرجی كورد بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتوو ئەوەیە، كە ڕێز لە پابەندبوون بە ڕێككەوتن و شەراكەت و هاوسەنگی بگرێت.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، 15 ڕۆژ لەبەردەم سەرۆك كۆمار هەیە بۆ ئەوەی كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە ڕاسپێرێت و ئەویش چاوەڕێی لایەنە شیعەكان دەكات و ‌ئێستا دوو ڕۆژ ماوە،‌ كە ماوەی یاسایی تەواو ‌ببێت، بەڵام تا ئێستا ئەو كەسە دیاری نەكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە چەند كەسێك دیاری كران بۆ ئەو پۆستە، بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕەت كرانەوە.

News Code 96891

Your Comment

You are replying to: .
captcha