خۆپیشاندان له ‌قه‌ڵادزێ ده‌ستی پێكرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌یێک هاووڵاتیی شاری قه‌ڵادزێ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به ‌خۆپیشاندان كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ژماره‌یێک خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٤ی بەرفرانبار، له ‌قه‌ڵادزێ خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ‌فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كه‌ بكرێت ژماره‌یێک خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كراون.

حه‌فته‌ی ڕابردوو زنجیره‌یێک خۆپیشاندان شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانیی گرته‌وه‌، به‌هۆی دروستبوونی توندوتیژیش له ‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، ژماره‌یێک خۆپیشانده‌ر کوژران و بریندار بوون، به‌ده‌یان خۆپیشانده‌ریش تا ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 9687

Your Comment

You are replying to: .
captcha