کوردپرێس:
پەیمانگای ئێس ئەند پی گلۆباڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی هەڵکشانی ڕێژەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردسدان دەکات و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش ڕێژەی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی تێپەڕاندووە.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئێس ئەند پی، کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی عێراق گەشتۆتە 4 ملوێن و 595 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە مانگی نۆڤێمبەردا ئەو ڕێژەیە 19 هەزار بەرمیل هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە.
لە ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای ئێس ئەند پی-دا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕێژەکە بریتییە لە نەوتی فرۆشراوی کۆی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش وتراوە کە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیێکی بەرچاو ڕێژەی نەوتی فرۆشراوی خۆیی بەرز کردۆتەوە و گەیاندوویەتە 502 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە. ئەوەش لە کاتێکدا مانگی ئەکتەوبر ڕۆژانە 414 هەزار بەرمیلی بەرهەم دەهێنا و لە مانگی سێپتەمبێردا ئەو ڕێژەیە 396 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بوو.
Your Comment